زۆرێک له عێراقیه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت ته‌واوی گرفت و ئاڵۆزیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌ستوری عێراق ببێته سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ چاره‌سه‌ریه‌کان.
هه‌روه‌ها داواش ده‌کرێت کێشه لابه‌لاییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سه‌کان وه‌لاوه بنرێن تا ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن بڕه‌خسێت.
له هه‌مان ده‌میشدا ده‌نگ هه‌ن له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێن لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، هۆکاریکی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ زیاتر بوونی ڕۆڵی ئه‌جه‌ندای ده‌ره‌کی له وڵاته‌که‌دا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌درێن به پیلانێک ناودێریان کردووه بۆ تێکدانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئاماژه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی عێراق نه‌مابێته‌وه و پێشناچێت لایه‌نه‌کان ئاماده‌ی له‌به‌ردانه‌واندن بن بۆ یه‌کتر له پێناو چاره‌سه‌رکردن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز موسته‌فا باسیش له ناجێگیری هه‌ڵوێستی لایه‌نی سه‌دریه‌کان ده‌کات به‌رامبه‌ر سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی مالیکی له پۆسته‌که‌یدا.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:03 خوله‌که.