هه‌زاران که‌س له نزیک پایته‌ختی قیرغیزسـتان کۆبووبوونه‌وه بۆ ناشـتنی ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سـانه‌ی له سه‌رهه‌ڵـدانه‌که‌ی دژی حکومه‌تدا کوژراون و ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆنیش قوربانیـیه‌کانیان به قاره‌مانه‌کانی دیموکراسی ناودێر کردووه.
توندوتیژیـیه‌کانی قیرغیزسـتان بوونه مایه‌ی کوژرانی 79 که‌س و هه‌روه‌هاش بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌که بشـکێکی پایته‌خت جێبهێڵێت.
سه‌رۆکی کارگێڕی حکومه‌تی کاتی ڕۆزا ئوتنباێڤا ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسیمه‌ی گوتووه دادوه‌ری و دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا به‌رقه‌رار ده‌بێت و په‌یمانی ئه‌وه‌شی داوه سیسـتمی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی وڵاته‌که سیستمێـکی په‌رله‌مانی بێت.