گه‌وره به‌رپـرسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کۆکردنه‌وه‌ی 71 ملیۆن دۆلاری کردووه بۆ دابینکردنی کۆمه‌کی زۆر پـێویست بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و شه‌ڕه نهژادیـیهی باشوری قیرغیزسـتانی گرته‌وه.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت دوابه‌دوای ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ی هه‌ردوو شـاری ئوش و جه‌لال ئابادی گرته‌وه، هه‌ندێـک ناوچه دووچاری که‌می خۆراک و ئاو و پـێداویسـتی پـزیشـکی و بێ ئه‌لیکتریکی بوون.
دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی قیرغیزسـتان ڕۆزا ئوتونباێڤا گوتی نزیکه‌ی 2 هه‌زار که‌س له‌و توندوتیژیانه‌دا کوژراون.
ڕۆژی شه‌ممه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت بلیک له‌گه‌ڵ خانم ڕۆزا کۆبۆوه و داوای لێـکرد حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سـتبکات به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له مه‌سه‌له‌که‌دا و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش به‌رپـرسیار بکرێن که بوونه مایه‌ی نانه‌وه‌ی ئه‌م ئاژاوه‌یه.
مه‌زنده ده‌کرێت نزیکه‌ی 300 هه‌زار که‌س له ناو قیرغیزسـتاندا ئاواربووبن و نزیکه‌ی 100 هه‌زاری دیکه به‌ره‌و وڵاتی ئوزبهکسـتانی دراوسێ په‌نایان بردبێت.
له ئێسـتادا کۆمه‌کی زۆر پـێویست ڕه‌وانه‌ی ئوزبه‌کسـتان کراوه. گوته‌بێژێـکی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (Andrej Mahecic) ده‌ڵێت دوو فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگر به 80 ته‌ن له پـێداویسـتی فریاگوزاریـیهوه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت شه‌ممه و یهکشـهممه بگه‌نه شـاری ئوش.