سه‌رۆکی قیرغیزی لادراو کورمانبێک باکایـێڤ ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و حکومه‌تی نوی کاتی گیانی خۆی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی بـپارێزێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه کورمانبێک باکایـێڤ له گونده‌که‌ی خۆی (تیه‌ت) هه‌روه‌ها به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و ده‌یه‌وێت کۆتایییه‌ک بۆ ئه‌و نائارامیـیانه دابنرێت و ده‌ست به وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی نوێ ڕۆزا ئوتونبایـێـڤدا بکات.
شـایانی باسه سه‌رۆکی قیرغیزی هه‌فته‌ی ڕابردوو له بیشکێکی پایته‌خت هه‌ڵهات پاش ئه‌وه‌ی به لایه‌نی که‌م 83 که‌س له پـێـکدادانه‌کانی نێوان پـۆلیس و خۆپـشــاندهراندا له‌وێ کوژران.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئهسۆشـێتد پـرێس خانم ڕۆزا ئوتونبایـێڤ گوتی ئه‌و ئاماده‌یه سه‌لامه‌تی گیانی کورمانبێک بـپارێزێت، به‌ڵام ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌خێر.
جێی ئاماژه پـێـکردنه دادگایه‌کی قیرغیزسـتان فه‌رمانی گرتنی بۆ برا و کوڕی کورمانبێک ده‌رکردووه به تاوانی بهرپـرسیارێتیان له‌و کوشتن و بڕینانه‌ی ده‌رحه‌قی خۆپـیشـانده‌ران له بیشکێک کران.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی دادی حکومه‌تی نوێ داوای له سه‌رۆکی لادراو کرد خۆی له پایته‌خت به ده‌سـته‌وه بدات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا فه‌رمان ده‌درێت به هێزێـکی تایبه‌ت ده‌سـتگیربکرێت.