کوێستان موحه‌مه‌د ، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ولاتانی ناوچه‌که ده‌ستیان هه‌یه له لێک‌نزیک نه‌بوونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کاندا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی پاش هه‌ڵبژاردن ، وه هه‌ربۆیه‌شه بوونی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌م قۆناغه‌دا پێویسته بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه سیاسیانه‌ی هه‌ن.
کوێستان موحه‌مه‌د: پێویسته عیراقیه‌کان بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک و مه‌سه‌له‌کان نه‌که‌ن به قوربانی پۆسته‌کان
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر عێراقیه‌کان بۆخۆیان نه‌گه‌نه ڕێکه‌وتن و وڵاته‌که له‌و قه‌یرانه سیاسیانه ده‌رباز نه‌که‌ن ، ئه‌وا ده‌شێت پێویستی هه‌بێت به ده‌ستی ده‌ره‌کی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:29 خوله‌که.