کوەیت داوای دان بەخۆداگرتن دەکات لە کەنداو

کوەیت وتی بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری زیادبوونی گرژیەکان دەکات لە کەنداو دوای ئەوەی ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی بەڕیتانیادا.

دەزگای هەواڵی کوەیت ئاماژەی بەوەدا کوەیت جەختی لەوە کردۆتەوە " بەردەوامبوونی ئەم جۆرە کارانە دەبێتەهۆی زیادبوونی گرژییەکان و ئاشتی و ئاسایش و ئازادی هاتووچۆی دەریایی دەخاتە بەردەم هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆوە و پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵە دیبلۆماسییەکانیان چڕبکەنەوە بۆ نەهێشتنی زیادبوونی گرژییەکان."

دەزگاکە وتی کوەیت داوای " لە هەموو لایەنەکان کردووە دان بەخۆیاندا بگرن و ڕێز لەو یاسا دەریاییە نێودەوڵەتیانە بگرن کە ئازادی هاتووچۆی دەریایی لەم ناوچە گرنگەی جیهاندا دەستەبەردەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز