فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" تێڕوانینی ئێمه وایه ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆته دوو باڵ هه‌موو جارێك كه باسیشیان ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌یان لێهاتووه پێش كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ناو ئه‌واندا هه‌یه ئێمه توانیمان له كۆنگره‌ی چواره‌مدا چاره‌سه‌رییان بكه‌ین به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێشتری ئێمه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو پارتی هیوادارین ئێمه چۆن توانیمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا كێشه‌یه‌كی ترمان وه‌ك یه‌كێتی بۆ دروست بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئێمه‌ی هه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستایاندا، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان باشه وه هه‌وڵده‌ده‌ین دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی باش ببێت، ده‌شڵێت" بۆ نمونه ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كرد له‌سه‌ر گروپێكی ناو پارتی حساب ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو ناو پارتی وه ئه‌وانه‌ی زۆرجار قسه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن گروپێكی ناو پارتیه نه‌ك هه‌موو پارتی. "
" پڕۆسه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یویست له‌په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان وتی" هۆكاره‌كان جیاوازن، جاری یه‌كه‌م هۆكارێكی ته‌كنیكی ڕوویدا به ئاسایی وه‌رگیرا كه كۆبونه‌وه نه‌كرا، به‌ڵام هۆكاری دووه‌م، زیاتر په‌یوه‌ندی به لێدوانه‌كانی "هێمن هه‌ورامی"یه‌وه هه‌بوو كه پاش كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له(سۆران عومه‌ر) چه‌ند لێدوانێكی دا، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه كرد كێشه‌یه‌كمان نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه نه‌چێت بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه خۆی نه‌یه‌وێت وه په‌رلمانتاره‌كانیشمان مافی خۆیان بوو نه‌چنه كۆبونه‌وه‌كه، پڕۆسه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یویست به‌ڕێوه‌چوو، كێشه‌ك له‌وه‌دا هاته ئاراوه كه پاش كۆبونه‌وه‌كه لێدوانی زۆر خراپ هاته ئاراوه وه به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ تێكدانی نێوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه باسی له‌قۆناغێكی پێشووی ده‌كرد وه زۆر قسه‌ی تر كه شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو له‌و شوێنه‌دا بكرێت ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و نه‌چێت بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تا كه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت وه‌ك خۆت ده‌ڵێی؟
له‌وه‌ڵامدا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ڕایگه‌یاند" به‌ڕاستی دیار نیه نازانین ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و چی ده‌چێت به‌ڵام ئه‌وه له كۆبونه‌وه‌ی پێرێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تاوتوێمان كرد به‌و جۆره سه‌یری بابه‌ته‌كه‌مان كرد كه چاره‌نوسی كوردستان به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌وه به‌نده ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌توانن ئاشتی بۆ كوردستان دیاری بكه‌ن وه ده‌توانن دۆخێكی خراپیش بهێنن خۆشگوزه‌رانی و ڕزگاری كوردستانیش له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه هاتۆته ئاراوه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌ه كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌یه كه ئه‌م كێشانه به‌م دواییانه په‌ره‌یان سه‌ندووه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ساردییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كاندا بێته ئاراوه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوین كه‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بێت به‌تایبه‌تی كه یه‌ك حكومه‌ت كۆمان ده‌كاته‌وه وه هاوهه‌ڵوێست بوین له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق، له‌ناوچه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌ك بۆچونه‌كانمان نزیكه له‌ببه‌ر ئه‌وه هه‌ردولامان پێویستیمان به‌په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه و هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیارێتی زیاتر هه‌یه ئه‌مه له به‌یاننامه‌كه‌شماندا به‌وجۆره هاتووه به‌ڵام به‌دڵنیایی ئێمه ناتوانین به‌ته‌نها هیچ بكه‌ین ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش تێگه‌یشتنی هه‌بێت ئنجا ده‌توانین په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین."
" ڕه‌نگه ئێمه په‌یوه‌ندی به پێوه نه‌كه‌ین "
بڕیارتان داوه بۆ كاتی كۆبونه‌وه خۆتان په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بكه‌ن؟
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت" تا ئێستا كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌كردوین، جاری دووه‌میش كه كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه هه‌ر پارتی خۆیان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردبووین، پێم وایه ڕه‌نگه ئێمه په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌وان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین ئه‌گه‌ر به‌گونجاومان زانی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه و كۆده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌گونجاویشمان نه‌زانی به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه."
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی وت" دوو كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوو هیچ لایه‌كمان مه‌رجمان نه‌بوو، بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتووش باسمان له‌وه نه‌كردووه به‌ڵام ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌م په‌یوه‌ندییه‌ی خۆماندا بكه‌ین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌م چه‌قبه‌ستووییه ڕزگاری بێت پێویستمان به پێداچونه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین."
"سه‌رسووڕمانی خۆمان له‌و لێدوانانه ده‌ربڕیووه "
ئایا داوای ڕونكردنه‌وه یان داوای لێبوردنتان كردووه له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر وته‌كانی (هێمن هه‌ورامی) وه‌ك خۆت ده‌ڵێی نیگه‌رانی كردین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێث" داوامان نه‌كردووه به‌ڵام سه‌رسووڕمانی خۆمان له‌و لێدوانانه ده‌ربڕیووه ئه‌گه‌ر بمانزانیایه بنه‌مایه‌ك یا پێویستیه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت ڕه‌نگه ڕه‌خنه‌مان نه‌گرتایه به‌ڵام به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ك ئه‌و لێدوانانه دران وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست بێت وه هه‌ست ده‌كه‌ین ڕه‌نگه گروپێك-باڵێك هه‌بێت مه‌به‌ستی بێت كه‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و گرژی بڕوات له‌به‌ر ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پێویستمان به پێداچونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كاندا هه‌یه."
"هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و گروپه‌ی ناو پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه نوێیه‌ی ناو یه‌كێتی ناگونجێت "
باشه ئه‌و گروپه له‌كوێدایه كه خۆت ده‌ڵێییت مه‌به‌ستیانه په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و گرژی ببات؟
له‌وه‌ڵامدا ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت" ئه‌و گروپه له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندایه به‌ڕوونی باسمان له‌وه‌كردووه هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و گروپه‌ی ناو پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه نوێیه‌ی ناو یه‌كێتی ناگونجێت به‌دڵنیاییه‌وه مافی ئه‌ندامان و كادیرانی خۆمانه سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرن ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستاش هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆمانن بۆیه هه‌ر لایه‌نێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات یا نا هیچ له بابه‌ته‌كه بۆ ئێمه ناگۆڕێت، وه كاتێك كۆبونه‌وه ده‌كرێت ئه‌وان ئازادن له‌كام گروپ ئه‌ندامه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن و كێ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌یان ده‌كات وه نوێنه‌رایه‌تی كام گروپیان ده‌كات وه ئێمه‌ش ئازادین له‌دیاریكردنی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌مان و سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ته‌نها یه‌كتر له شانده‌كه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه."
" ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كرد له‌سه‌ر گروپێكی ناو پارتی حساب ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو ناو پارتی"
سه‌باره‌ت به ئامانجی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؟
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت" من نامه‌وێت زۆر باس له‌و بابه‌ته بكه‌م چونكه ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به خۆیان (پارتی دیموكراتی كوردستان-ه‌وه) هه‌یه وه به‌ڵگه‌یه‌كی وامان نیه به‌ڵام ئێمه ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌یه ئه‌و هه‌سته‌ش زیاتر له‌كرده‌وه‌كانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ نمونه ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كرد له‌سه‌ر گروپێكی ناو پارتی حساب ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو ناو پارتی وه ئه‌وانه‌ی زۆرجار قسه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن گروپێكی ناو پارتیه نه‌ك هه‌موو پارتی بۆیه به‌وجۆره سه‌یری مه‌سه‌له‌كه ده‌كه‌ین له‌ناو پارتی دوو گروپ هه‌یه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین وه پێمان باشه دۆستایه‌تی هه‌ردوو گروپه‌كه‌ی ناو پارتی بكه‌ین ئه‌وان خۆیان په‌یوه‌ندییان به چ ئاقارێكدا ده‌ڕوات په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه."
"هه‌موو جارێك كه باسی پارتی ده‌كه‌ین ده‌ڵێین وه‌ك پێشتری ئێمه‌ی لێهاتووه ئێستا بوونه‌ته دوو باڵ، بۆیه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئێمه‌ی هه‌یه"
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شی وت" تێڕوانینی ئێمه وایه ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆته دوو باڵ هه‌موو جارێك كه باسیشیان ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌یان لێهاتووه پێش كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ناو ئه‌واندا هه‌یه ئێمه توانیمان له كۆنگره‌ی چواره‌مدا چاره‌سه‌رییان بكه‌ین وه هیچ كات به ئه‌ندازه‌ی ئێستا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ته‌با نه‌بووه ئه‌مه له‌ماوه‌ی ده ساڵدا ئاستی ته‌بایی له‌ناو یه‌كێتیدا زۆر هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێشتری ئێمه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو پارتی هیوادارین ئێمه چۆن توانیمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن."
ئه‌سه‌سه‌رد ڕونیكرده‌وه" پێشتر یه‌كێتی له‌دۆخێكی زۆر خراپدابوو، پڕۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار كێشه‌ی هه‌بوو، بۆچونی جیاواز و لێدوانی جیاواز و بڕیاری جیاواز هه‌بوو ئێستا ئێمه ئه‌و كێشانه‌ی خۆمان چاره‌سه‌ر كردووه به‌ڵام كێشه‌یه‌كی ترمان بۆ دروست بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئێمه‌ی هه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستایاندا."
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له سنوری پارێزگای سلێمانی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت" ئاگاداری سه‌ردانه‌كه نیم له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستوومه."
Your browser doesn’t support HTML5