د.موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت،بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس(ئۆرشه‌لیم) وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه،ئێمه وه‌ك كورد ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌ب هه‌ڵوێستی لهسهرمافهكانی ئێمه نه‌بێت ئێمه هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر مافی ئه‌وان و ههرمرۆڤێكی دیكه ده‌بێت."
سه‌رۆك ترامپ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئۆرشه‌لیمی وه‌ك پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ناوبرد و هاوكات داوای له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ست به‌جێ كاربكات بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئۆرشه‌لیم."،دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی به‌دوای خۆیدا هێنا،له‌هه‌رێمی كوردستانیش لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له‌ڕێگای به‌یاننامه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان خسته‌ڕوو."
د.موسه‌نا ئه‌مین له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا،ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرت و وتی"بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه،دژ به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه،بڕیارێكه دژ بهفهلهستینیهكان دراوه كه خاكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه داگیركراوه،بڕیارێكه ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی خودی ئه‌و بانگه‌شانه‌یه كهویلایهته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئاشتی ده‌یكات،ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی هه‌مو سه‌رۆكه‌كانی پێشوی ئه‌مریكایه."
د.موسه‌نا وتیشی"ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و نائارامی له‌ناوچه‌كه‌دا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا فه‌له‌ستینیه‌كان هه‌مان پشتیوانی كوردانی عیراقیان هه‌بووه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ؟ د.موسه‌نا ئه‌مین وتی"من پێش ئه‌وه‌ی كورد بم موسڵمانم،بهكوردبوونمان له‌موسڵمانێتی ناشۆرێینه‌وه،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بابه‌تێكی مرۆڤایه‌تیه و به‌رگری كردنه له‌مافی گه‌لێك كهخاكهكهی داگیركراوه،به‌رگری كردنه له‌مافی موسڵمانان و شوێنه پیرۆزه‌كان بۆ ئێمه‌ی موسڵمان ههرنوێژ كردنێك له قودس خێری پێنج سه‌د نوێژی هه‌یه."
وتیشی"با عه‌ره‌ب هه‌ڵوێستی نه‌بێت له‌سه‌ر ئێمه بۆ ئێمه ئه‌مه بابه‌تێكی مرۆڤایه‌تیه،ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی شۆڤێنی بوو به شۆڤێنی ئه‌وه خۆی و ئه‌خلاقی دۆڕاندووه،له‌هه‌رشوێنێك پێشێلكاری دژ به‌مرۆڤ كرا خاكی داگیر و وێران كرا هه‌موو مرۆڤایه‌تی لێی به‌رپرسه."