جەبار یاوەر باس لە ناوچەکانی بەرەی شەڕی دژی داعش لە هەرێم دەکات

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پـێشمەرگەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە وتارێـکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەک لە هەولێر گوتی 95% ی خاکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق، ئەوەی داعش داگیری کردبوو لە لایەن هێزەکانی پـێشـمەرگەوە ڕزگارکراون.

لە وتووێژێـکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، یاوەر دەڵێت ئەو شوێنانەی هێشـتا ڕزگارنەکراون بریتین لە ناوچەی شەنگال و دەوروبەری و ناوچەکانی کرستیان نشینی باشیک و دەوروبەری لەگەڵ ناوچەکانی نزیک خازر و هەندێـک گوندی نزیک گوێڕ.

پاشان دەڵێت هەندێـک لەو شوێنانە دانیشـتوانەکانیان بۆیان گەڕاونەتەوە، بەڵام ناوچەکانی دیکە بەهۆی ئەوەی نزیکن لە بەرەکانی شەڕ و بەردەوام لە لایەن داعشەوە بۆردومان دەکرێن و یان وێران بوون و هیچ جۆرە خزمەتگوزاریـیەکیان تیادا نەماوە، بۆیە خەڵکی ناتوانن بۆیان بگەڕێنەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ جەبار یاوەر