د.فوئاد حسێن هۆكاری نەگەیشتنی پێنج لایەنەکە بە ڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ دەنگی ئەمریكا باس دەكات

دکتۆر فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە دوای كۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكە لە شاری سلێمانی، لە میانی وتووێژێكی تایبەتدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكادا باس لە خاڵە ناكۆكیەكانی نێوان پێنج لایەنە سیاسیەكە دەکات كە بەربەستە لە گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم.

دکتۆر فوئاد حسێن دەڵێت شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە داهاتوودا هەروەها دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم خاڵی ناكۆكی نێوان پێنج لایەنەكەیە لە كۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكەدا"

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان باس لە خاڵی هاوبەش و دواجار چارەسەری مامناوەند دەكات لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە نێوان لایەنەكاندا.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر فوئاد حسێن

Your browser doesn’t support HTML5

دیمانە لەگەڵ دکتۆر فوئاد حسێن