شاندی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردی له سوریا سه‌ردانی واشنتنی پایته‌خت ده‌کات و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی کۆبووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و شـانده له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵیۆز ڕۆبه‌رت فۆرد و فرێدریـک هۆف کۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاره چاویان به یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێـفری فێڵدمان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگرس بکه‌وێت.
هه‌ردوو به‌ڕێزان فۆرد و هۆف له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا له‌گه‌ڵ شـاند‌ی کوردی پـشـتگیری به‌هێزی خۆیان بۆ مافی مرۆڤی هه‌موو پـێـکهاته‌کانی سوریا ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها گۆڕانکاریـیه سیاسیـیه‌کانی نێو ئه‌و وڵاته، تاوه‌کو هه‌موو پـێـکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای سوریا دڵنیا ده‌بن له‌وه‌ی شوێنیان له سوریای نوێ‌دا هه‌یه.