کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێـکی پـۆلیس له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که و به لای که‌م 3 که‌سیان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شه‌وی یه‌کشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان له پارێزگای هه‌کاری ته‌قه‌یان له دوو باڵه‌خانه‌ی پـۆلیس کردووه.
پـۆلیسی تورکی ده‌ڵێت پاشـان شه‌ڕه ته‌قه له نێوان ئه‌وان و سه‌رهه‌ڵـداوان ڕوویداوه و خه‌ڵـکی سیڤیلیش که‌وتوونه‌ته ئه‌و نێوه‌نده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به لای که‌م 10 که‌س برینداربوون.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا پارتی کرێـکارانی کوردسـتان هێرشه‌کانی خۆی زیادکردووه، هاوکاتی ئه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن له باکوری عێراق که گومان ده‌که‌ن بنکه‌ی په‌که‌که‌ی لێبێت.