دۆخی بنەماڵەیەکی پەناخوازی کورد لە سوید

پەناخوازان لە سوید

دارا ئەسکەندەری دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لە پەناخوازانی سەر بە نەتەوەکانی جۆراوجۆ بۆ ماوەی ساڵانێکە لە سوید دا دەژین. بەڵام هێشتا وەک پەنابەر بە فەرمی وەرنەگیراون.

ئەو کە وەک پەناخوازێکی کورد لە گەڵ بنەماڵەکەی ماوەی پێنج ساڵە لە سوید دا دەژیت، دەڵێت هێشتا ئیدارەی کۆچبەری وڵاتەکە ئەوی بە فەرمی وەک پەنابەر پەسند نەکردووە.

دارا ئەسکەندەری

لە وتووێژیکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئەسکەندەری هەروەها ئاگایی دەدات کە ئەو بەڵگەی جێگای باوەڕی بۆ ئیدارەی کۆچبەری دابین کردووە کە پێشینەی سیاسی هەیە و ئەندامەتی لە پارتێکی سیاسی کوردستانی ئێران دا هەبووە، بەڵام لە دادگادا سەرکەوتوو نەبووە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی دارا ئەسکەندەری