سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما شه‌وی سێشه‌ممه له وتاری سـاڵانه‌ی خۆیدا زیاتر تیشـکی خسته سه‌ر کێشه‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که و زۆر به کورتی باسی له کێشه‌کانی ده‌ره‌وه کرد.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی سته‌یت ده‌ڵێت هۆکاری ئه‌مه ده‌گڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا دێت و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی نزیـک ده‌بینه‌وه، بۆیه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌کرێت که زیاتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانه‌وه جێـگای سه‌رنجن.
پاشان پـرۆفیسۆر گوندی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما به هزرێـکی زۆر ژیرانه وتاره‌که‌ی خوێنده‌وه و هه‌روه‌ها ته‌حه‌دایه‌کی زۆری کۆماریـیه‌کانی کرد. ده‌شڵێت ڕاسته سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و پـشـتگیریـیه جه‌ماوه‌ریـیه‌ی نه‌ماوه وه‌کو سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام ڕاسـتیـیهکیش هه‌یه ئه‌وه‌یه خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا ده‌بینن ئه‌و مرۆڤه هه‌وڵ ده‌دات کاری باش بۆ وڵاته‌که بکات، به‌ڵام کۆسپی له به‌رده‌مدایه و ئه‌و کۆسپه‌ش به شێوه‌یه‌کی گشتی و سه‌ره‌کی کۆماریـیه‌کان دروسـتیدهکهن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:11 خوله‌كه.