کۆریای باکور ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆریای باشوری تاوانبارکرد به‌وه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیلی خۆی وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆڤی به‌کارده‌هێنێت له‌و دورگه‌یه‌ی کۆریای باکور له‌م هه‌فته‌یه‌دا تۆپـبارانی کرد.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی ناوه‌ندی کۆریای باکور گوتی ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل دووچاری مه‌رگ هاتن ئه‌وا ئه‌و کاره زۆر مایه‌ی مه‌خابن و داخه. ده‌شڵێت به‌ڵام ئۆباڵی ئه‌و مه‌رگانه ده‌خرێنه ئه‌سـتۆی کۆریای باشور.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه له ده‌می تۆپـبارانکردنی دورگه‌ی یۆنگپـیۆنگی کۆریای باشور له لایه‌ن تۆپـخانه‌ی کۆریای باکوره‌وه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوودا، دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه نیمچه دورگه‌ی کۆریا له ڕه‌وشێـکی به‌رزی ئاماده‌باشیدایه.
هه‌روه‌ها له ئاکامی تۆپـبارانی دورگه‌که 2 سه‌رباز و 2 هاوڵاتی سیڤیلی کۆریای باشور کوژران.
ئه‌مڕۆ ڕێوڕه‌سـمی به‌خاکسـپاردنی 2 سه‌ربازی ما‌رینزی کۆریای باشوری ئاکامی تۆپـبارانه‌که له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی له‌شـکری له سیۆلی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا به سه‌دان له که‌سانی پایه به‌رزی سیاسی و ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شـکری و ڕابه‌رانی ئاینی و هه‌روه‌ها خه‌ڵـکانی سیڤیل ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنه‌که بوون.
هاوکات ژه‌نه‌ڕاڵی ما‌رینزی کۆریای باشور ی‌و ناک جون په‌یمانی هه‌زار هێند تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له بری مه‌رگی سه‌ربازانی دا. ناوبراو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمی به‌خاکسـپاردنه‌که کرد ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌خش ده‌کرا.