کۆریای باکور تۆپـبارانی دورگه‌یه‌کی کۆریای باشوری کردووه که خه‌ڵـکی لێ ده‌ژین، ئه‌مه‌ش وای له کۆریای باشور کردووه وه‌ڵام بداته‌وه و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی خۆی بخاته حاڵه‌تی ئاماده باشیـیه‌وه و به ئاسـمانی ناوچه‌که‌دا بسوڕێنه‌وه.
له‌شـکری کۆریای باشور گوتی له‌م هێرشه‌دا 2 سه‌ربازی ما‌رینزی کوژراون و 12 ی دیکه‌ی برینداربوون. ئه‌مه مه‌ترسیدارترین ڕووداوه له نێوانیان له‌وه‌تای له سـاڵی 1953 وه شه‌ڕ له نێوانیان ڕاگیراوه. ڕاپـۆرته‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن چه‌ند خانوویه‌ک ئاگریان تێبه‌ربووه و 2 هاوڵاتی سیڤیل برینداربوون و زیاتر له 1000 که‌سی دورگه‌ی یۆنپـیۆنگ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشـتووه و چوونه‌ته ژێر زه‌مینه‌وه.
سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باک داوای سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له نێوان وه‌زاره‌ته ئاسایشیـیه‌کان کرد. کاربه‌ده‌سـتانی باڵا ده‌ڵێن سه‌رۆک کارده‌کات بۆ ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه تۆپـبارانه، وه‌لێ حکومه‌ت ئاگاهی داوه که‌وا به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و هێرشی دیکه ڕووبده‌ن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش داوای له کۆریای باکور کرد کاره شه‌ڕانگێزه‌کانی خۆی ڕابگرێت. هه‌روه‌ها وابه‌سته‌یی خۆی به به‌رگریکردن له کۆریای باشور دووپات کرده‌وه.
کۆریای باکور به‌وه توڕه بووه که کۆریای باشور مانۆڕی له‌شـکری سـاڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر دورگه‌یه‌ک ده‌کرد که ته‌نها 12 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی کۆریای باکوره‌وه دوره. وه‌لێ کۆریای باشور ده‌ڵێت هێزه‌کانی ته‌قه‌یان به‌ره‌و ده‌ریا ده‌کرد دور له کۆریای باکور.