کۆریای باکور ده‌ڵێت ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی ناو‌کی له شه‌ڕێـکی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن پـیرۆزدا له دژی کۆریای باشور به‌کاربهێنێت ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن کرده‌ی هه‌ره دوژمنانه‌یان له دژیان گرتۆته‌به‌ر له ڕێگه‌ی سـازدانی زنجیره‌یه‌ک له مانۆڕی سه‌ربازی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئاسـمانی و زه‌مینی کۆریای باشور دواترین مانۆڕیان سـازدا و تیایدا بۆردومانی دۆڵێـکی به‌سته‌ڵه‌کیان کردبوو که 30 کیلۆمه‌تر له سنووره‌وه دوره و به‌کارهێنانی گولـله تۆپ و ته‌قه‌مه‌نی تانک و تۆپ و موشه‌ک و فڕۆکه‌کانی F15 و هاوکات هێزه ده‌ریایییه‌کان بۆ سێهه‌م ڕۆژ درێژه‌یان به مانۆڕیان دا له نزیک که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌وه.
له لای خۆیه‌وه له میانه‌ی ڕێـپـێوانێـکدا له کۆریای باکور وه‌زیری هێزه‌کان کیم یۆنگ چون که مانۆڕی پـێشـووتری له دورگه‌ی یۆنگپـیۆنگ سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی له نزیک ئه‌و ئاوانه‌ی که هه‌ردوو وڵات به هی خۆیانی ده‌زانن سـازدرابوو.
ئاژانسه ههواڵبهرهکانی باکور له زاری ناوبراوه‌وه ده‌ڵێن به‌ڕێز یۆنگ جبه‌خانه‌ی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی وه‌بیر خه‌ڵـکان هێنایه‌وه و ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی ئاماده‌ی شه‌ڕی پـیرۆزه.