سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باك ده‌ڵێت ره‌نگه سه‌رده‌مێکی نوێ له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ناوخۆی کۆرییـهکان ده‌ستپێبکات گه‌ر کۆریای باکور دڵسۆزی نیشانبدات.
له به‌یاننامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا به‌ڕێز لی گوتی ده‌رفه‌تێکی نوێ له‌سه‌ر نیمچه دورگه‌ی کۆریا له ئارادایه له‌م ده‌مه‌ی کوڕی کیم جۆنگ بۆته کۆمانداری باڵای له‌شکری کۆریای باکور و ڕێبه‌ری پارته‌که دوا به‌دوای کۆچکردنی باوکی له مانگی ڕابردوودا.
به‌ڕێز لی هه‌روه‌ها ئاگاهیدا که کۆریای باشور به توندی وه‌ڵامی هه‌ر چ کارێکی ئازراندنی کۆریای باکور ده‌داته‌وه.
له رۆژی هه‌ینیدا کۆمسیۆنی به‌رگری نیشتیمانی کۆریای باکور گوتی وڵاته‌که هیچ ڕێبازێکی له ژێر سایه‌ی کیم جۆنگ ئون ناگۆڕێت.