ئه‌و بومهلهزهیهی ڕۆژی هه‌ینی له دوڕگه‌یه‌کی ژاپۆنی دا وه‌ک پسپۆڕانی ژیۆلۆژی باسیان کردووه به‌هێزترین بومه‌له‌رزه بووه له‌وه‌تای به ته‌کنه‌لۆژیای نوێ له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هێزی بومه‌له‌رزه‌کان له ژاپۆن ده‌پێورێت.
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ژاپۆن گوتویانه ده‌شێت ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌م کاره‌ساته سروشتیه مردوون بگاته زیاتر له هه‌زار که‌س.
کلاس دێکسترا ، دانیشتویه‌کی شاری تۆکیۆیه و به ڕه‌گه‌ز هۆڵه‌ندییه ده‌ڵێت له‌مڕۆ شه‌ممه‌دا مه‌ترسی گه‌وره‌تر هاتۆته ئاراوه به‌هۆی لیککردنی کارگه ناوکیه‌کانی ناوچه‌ی فۆکۆشیماوه.
کاربهدسهستانی ژاپۆنی هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕووبه‌ری ئه‌و ناچانه‌ی چۆڵکردنی خێرا ده‌یانگرێته‌وه به‌رفراوان کردووه ، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ی له نزیک دوو کارگه ناوکیه‌که‌ی ناوچه‌ی فۆکۆشیمان که نزیکه‌ی 250 کیلۆمه‌تر له باکوری تۆکیۆوهیه.
به‌ڕێز دێکسترا ده‌شڵێت له‌وه‌تای بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیه‌وه ده‌شێت زیاتر له دووسه‌د وورده بومه‌له‌رزه‌ی تر له ژاپۆنی دابێت و هه‌ندێکیان چونکه به‌هێز بوون زیانیان هه‌بووه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت وگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ کلاس دێکسترا کردوویه‌تی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:54 خوله‌که.