سه‌رۆكى دادگاى تێههڵچونهوهى كه‌ركوك، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ رێنماییه‌كیان بۆ رێگه‌دان به هێنانى ژنى دووه‌م و سێیه‌م به‌بێ ئاگادارى و ره‌زامه‌ندى ژنى یه‌كه‌م ده‌ركردبێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى دادگاى تێههڵچونهوهى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان كۆبۆوه کە تێیدا هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى ره‌تكرده‌وه گوایه رێنماییان بۆ رێگه‌دان به هێنانى ژنى دووه‌م و سێیەم بێ ئاگادارى ژنى یه‌كه‌م ده‌ركردبێت.
سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى كۆمه‌ڵه‌ى ئهمهلى عێراقى و به‌شداربووى كۆبونه‌وه‌كه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "سه‌رۆكى دادگا دڵنیای كردینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه راست نین، یاساكان هیچ گۆڕانكاریه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتوه و وه‌كو خۆیانن."
گوتیشى"ئێمه به سه‌رۆكى دادگامان وت، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئاگادار بكاته‌وه له پێویستى رێزگرتن لهیهكسانى و مافى مرۆڤ، به تایبه‌ت ئێستا دۆخى دواى داعشه و پێویستمان به‌یه‌كسانى و رێزگرتن له‌مافى مرۆڤ هه‌یه."
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان، دادوه‌ر عه‌بدولقادرى سه‌رۆكى دادگاى تێههڵچونهوهى كه‌ركوك، گوتویه‌تى"چۆن ده‌كرێت ژنى یه‌كه‌م ئاگاى له هێنانى ژنى دووه‌م و سێیه‌م نه‌بێت، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى شه‌رعیشه نه‌ك یاسا."
ههرلهكۆبونهوهكهدا، نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان نیگه‌رانى خۆیان له زیادبوونى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى و فره‌ژنى گه‌یاندۆته دادگا، سه‌رۆك پێی گوتوین، "ئێمه مهئمورین، هه‌ر بریارێكمان بۆ بێت، جێبه‌جێى ده‌كه‌ین."
Your browser doesn’t support HTML5