کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر مه‌رگی کیم جۆنگ ئیڵ
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی کیم جۆنگ ئیڵ سه‌رۆکی کۆریای باکور له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه.
له واشنتن سه‌رۆک براک ئۆباما و هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه له مردنی سه‌رۆکی کۆریای باکور ئاگادارکرانه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا کۆشـکی سـپـی ده‌ڵێت له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ کۆریای باشور و ژاپـۆنی هاوپه‌یمانیدا بووه و له‌و ڕاگهیاندنهشـدا هاتووه سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ لی میون باک سه‌رۆکی کۆریای باشوردا قسه‌ی کردووه و وابه‌سـته‌یی واشنتنی بۆ دووپاتکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا و هه‌روه‌هاش بۆ ئازادی و ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
له ڕاگهیاندنهکهشـدا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که هه‌ردوو سه‌رۆک ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ڕێنماییکردنی تیمه‌کانی ئاسایشی نیشـتیمانی هه‌ردوو لا هه‌تا به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر هاوکاریکردنی نزیکی یه‌کتر.
له کۆریای باشوریش سه‌رۆک لی هه‌موو به‌رنامه‌کانی خۆی هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه و داوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی کۆریای باشوری کردووه و له‌شـکری وڵاته‌که‌شی خستۆته ژێر باری نائاسایییه‌وه.
له تۆکیۆ یۆکۆشیکۆ نۆدا سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن له‌گه‌ڵ گه‌وره ڕاوێژکاره‌کانیدا کۆبووه‌ته‌وه.
له چینیش ئاژانسی دهنگوباسی ژینوا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان له به‌یژین به مردنی سه‌رۆکی کۆریای باکور خه‌مباربوون و پـرسه و ماته‌مینی خۆیان داوه به گه‌لی کۆریای باکور. چین به نزیـکترین هاوپه‌یمانی کۆریای باکور داده‌نرێت.
له له‌نده‌نیش ولیه‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتوویه‌تی ده‌شێت مردنی کیم جۆنگ ئیڵ خاڵی وه‌رچه‌رخانی کۆریای باکور بێت.