یوری ئۆشکۆڤی یاریدەدەر لە کرێملن ئاماژەی بەوەدا ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری ڤلادیڤۆستۆک لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە.
وتیشی دوو سەرۆکەکە گفتوگۆ لەسەر هەوڵە سیاسیی و دیبلۆماسیەکان دەکەن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ناوەکی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.
وتیشی بازرگانییەکانی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکوور لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی سزاکانی سەر پیۆنگیانگەوە لە سەدا 56 زیاتر کەمی کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز