بۆ پـۆستێکی سەر سۆشیال میدیا خۆی بە کوشت دا

گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی پاکستانی هەوڵی دابوو سەرکێشیـیەک بکات و پاشان ڤیدیۆکەی بخاتە سەر تیک تۆک و تۆڕەکانی دیکەی سۆشیال میدیا، هەتا سەرنجی خەڵکی بۆخۆی ڕابکێشێت.

ڕەجا ڕەفاقەت زەمان، گوتەبێژی دەزگای فریاگوزاری شاری ڕاوەڵپێندی بە فڕانس پـرێسی گوت، حەمزە ناڤید تەمەن 18 ساڵ لە پاڵ هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر ڕۆیشتووە لە ناوچەی شا خالیدی شارەکە و بە هاوڕێـیەکی گوتووە ڤیدیۆکەی بگرێت هەتا بیخاتە سەر تیک تۆک، بەڵام شەمەندەفەرەکە لێی داوە و کوشتوویەتی.

ڤیدیۆی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان بڵاوکراوەتەوە و پـیشانی دەدات چۆن شەمەنەدەفەرەکە لە پـشتی سەری دەدات و هەڵی دەدات. کارمەندانی فریاگوزاری دەڵێن هەر کە گەیشتوونەتە سەری گیانی لەدەستدابوو.

ڤیدیۆی ڕووداوەکە:

تکایە ئەگەر پێت باش نیـیە ڤیدیۆیەکە ببینیت کلیکی مەکە.