پارێزه‌رێـکی میخائیل خۆدرۆکۆڤسکی بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتی ڕووسی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ی کردووه له‌سه‌ر حوکمی 6 سـاڵ زیاتری زیندانی به‌سه‌ریدا به‌هۆی دزیکردنی پاره و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌کردنی نایاسایی به پاره.
کارینا موسکالینکۆ ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی داواکه‌ی پـێشـکه‌ش کردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی لابدات له ماوه‌ی 10 ڕۆژ له به‌سه‌رچوونی پـێشـکه‌شـکردنی داواکه.
دادگای ڕووسیا ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـت به پـشـووی زسـتان ده‌کات و تاوه‌کو 10 ی مانگی یه‌ک ناچنه‌وه سه‌ر کار.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خۆدرۆکۆڤسکی و هه‌روه‌ها شه‌ریکی کاره‌که‌ی پلاتۆن لێبێدێڤ حوکمی 14 سـاڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سهپـێنرا، ئه‌مه‌ش 6 سـاڵ زیاتر بۆ سه‌ر ئه‌و 8 سـاڵه‌ی حوکمی زیندانی که پـێشـتر به‌سه‌ریاندا سهپـێندرابوو.
هه‌ردوو ناوابراو له‌وه‌دابوون که حوکمی پـێشـتریان ته‌واو بکه‌ن کاتێـک دادپه‌روه‌ره‌کان حوکمی نوێـیان به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌ندێ له گرووپه‌کانی تری مافه‌کان نامه‌یه‌کیان بۆ سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ ناردووه که باسی که‌م و کورتیـیهکانی دادگایی‌کردنی ئه‌و دوو پـیاوه تیایدا کردووه. هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌کانی ڕۆژئاواش ڕه‌خنه‌یان له حوکمی زیندانیکردنیان گرتووه.