هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت کاره توندوتیژیه‌کان له عێراق که‌متر بووبوونه‌وه به به‌روارد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام له‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشودا زیادبوونێکی به‌رچاو هه‌یه له هێرشه‌کان و توندوتیژیه‌کاندا.
خالید ئه‌لعه‌لوانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی ئیسلامی عێراق ده‌ڵێت تێکچونی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه و ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو وڵاته‌که و فه‌رامۆشکردنی باری ئاسایشی.
به‌ڕێز ئه‌لعه‌لوانی ده‌شڵێت به‌رپرسێتی ئه‌و ڕووداوه ئاسایشیانه له ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسیه گه‌وره‌کانی عێراقه و هه‌روه‌هاش له ئه‌ستۆی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیره که هێشتا نه‌یتوانیوه پۆسته ئاسایشیه‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کلایی بکاته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ خالید ئهلعهلوانیدا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله دهنهگیانهی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.