لێره و له‌وێی به‌غدای پایته‌ختی عێراق داوا ده‌کرێت متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بسه‌نرێته‌وه یان ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
خالید شوانی: نیگه‌رانی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئایندهی دیموکراسی له عێراقدا
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و ده‌نگانه زیاتر له ئه‌ندامانی لیستی ئهلعێراقیهن و ده‌شڵێت پێی وانییه ئه‌وا داوایانه سه‌ر بگرن چونکه وه‌ک ده‌ڵێت بێجگه له ناکۆکیه‌کانی ناو لیستی ئه‌لعێراقیه، فاکته‌ری ده‌ره‌کیش ڕۆڵی خۆی هه‌یه له دیاریکردنی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیریدا.
له وه‌ڵامی پرسیاریکی به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا عێراق ڕووه‌و ده‌وڵه‌تی پۆلیسی ده‌ڕوات وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی هیومان ڕایتس ۆچ ئاماژه‌ی پێکراوه ، به‌ڕێز شوانی ده‌ڵێت به‌ڵێ له عێراقدا پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ هه‌یه و جاران ئه‌و ڕاپۆرتانه بۆ دژایه‌تی کردنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن به‌کار ده‌هێنرا و ئێستاش له عێراقی نوێ‌دا جێی نیگه‌رانیه ئه‌و جۆره ڕاپۆرتانه له‌سه‌ر وڵاتێکی نوێ بنوسرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:30 خوله‌که.