جێگری وەزیری بەرگری سعودیە سوپاسی سەرۆک ترامپ دەکات

جێگری وەزیری بەرگری سعودیە شازادە خالید بن سەلمان

جێگری وەزیری بەرگری سعودیە سوپاسی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی کرد لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئێران و بەرگریکردن لە هاوپەیمانەکانی لە کەنداو دژی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر ناوچەکە.

جێگری وەزیری بەرگری سعودیە شازادە خالید بن سەلمان لە تویتەر نوسیویەتی " بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵدترامپ بەشێوەیەکی نموونەیی بەرپەرچی دوژمنکارییەکانی ڕژێمی ئێران و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داوەتەوە، ئێمە لە سعودیە سوپاسی سەرۆک دەکەین لەسەر ئەو هەڵوێستەی، هەمیشە لە پاڵ ئەمەریکادا دەبین دژی هێزی خراپ و دوژمنکارییەکان."

ئەم لێدوانەی خالید بن سەلمان دوای ئەوە هات سەرۆک ترامپ فەرمانی کرد بە توندکرنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ئەمەش دوای هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز