ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی ئێرانی و که‌سایه‌تی ئێرانی به‌شدارییان له کۆنفرانسێکی تایبه‌تدا کردووه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێران له وڵاتی سوید. ئه‌م کۆنفرانسه نێوه‌ندی ئۆڵف پاڵمه ڕێکیخستبوو له‌ژێر دروشمی " یه‌کێتی بۆ دیموکراسی له ئێران".
خالید عه‌زیزی: پێشبینی ده‌که‌م ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ناوچه‌که‌دا ده‌ستی پێکردووه ڕوو له ئێران بکه‌ن و ئێستا سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتوون
سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت له‌و کۆنفرانسه‌دا ئۆپزسیۆنی ئێرانی هه‌وڵیدا لێک‌نزیک بوونه‌وه و لێکتێگه‌یشتنی باشتر له نێو خۆیاندا دروست بکه‌ن به‌شیوه‌یه‌ک یه‌ک ئه‌وی تریان قه‌بوڵ بکات.
خالید عه‌زیزی ده‌شڵێت دوو فاکته‌ر هه‌ن که یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له پێکهێنانی ژینگه‌ی یه‌کهه‌ڵوێستی ئۆپزسیۆن ، وه‌ک ده‌ڵێت یه‌که‌میان ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و دووه‌میشیان ناڕه‌زاییه‌کانی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانه .
به‌ڕێز عه‌زیزی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بۆچی هێشتا زووه که ئۆپزسیۆنی ئێرانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک فێدراڵی له ئێران و چۆنیه‌تی پێناسه‌ی داهاتووی ئێران قسه‌ی خۆی بکات یان کارنامه‌یه‌کی دیاریکراوی هه‌بێت.
به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له‌گه‌ڵ خالیدی عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:00 خوله‌که.