کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له شـاری که‌رکوک ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون و زیاتر له 70 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌کان به دوای یه‌کتریدا بوون و یه‌کێـکیان له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی هێزێـکی ئاسایشی کوردی‌دا بووه و دووهه‌میان به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی سێـیه‌میان ئامانجه‌که‌ی ڕوون نیـیه.
له نێو کوژراوه‌کاندا به لایه‌نی که‌م 2 پـۆلیس هه‌ن. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌کان زیانیان به ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل و خانووبه‌ره و فرۆشـگه گه‌یاندووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له به‌غدای پایته‌خت 2 بۆمب ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م بوونه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 6 که‌س.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.