ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی کینیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕیفراندۆمێکدا ده‌نگ بۆ ده‌ستوری نوێ ده‌ده‌ن، که ئه‌و ده‌ستوره نوێـیه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک سنووردار ده‌کات و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆجێی به‌هێزتر ده‌کات.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌نجامه برایـیهکانی ئه‌و ڕیفراندۆمه له دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنجشه‌ممه یان ڕۆژی هه‌ینی ده‌ربکه‌وێت.
ڕاپرسیـیه گشتیـیه‌کان نیشان ده‌دات که زۆربه‌ی کینیـیهکان ده‌نگی ئه‌رێ بۆ ئه‌و ده‌ستوره نوێـیه بده‌ن که مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به مافه‌کانی موڵکداری و منداڵ له باربردنیشی تێدایه.
کاربه‌ده‌ستانی کینیا په‌یمان ده‌ده‌ن ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زۆر به ڕوون و ئاشـکرایی و ئاشتیانه تر بڕوات به‌ڕێوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2007.
تۆمه‌ته‌کانی فێڵ و ته‌ڵه‌که کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بوو به هۆی ئاژاوه‌ی پاش هه‌ڵبژاردن و زیاتر له 1300 که‌س کوژران.
ئه‌م ده‌ستوره نوێـیه به‌شێکه له ڕێککه‌وتنی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات که پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره دروست بوو.
ئه‌م یاسا نوێـیانه ژماره‌ی ئه‌ندامانی وه‌زیرانی حکومه‌ت که‌متر ده‌کاته‌وه، و پۆستی سه‌رۆک وه‌زیر ناهێڵێت و کڕێنی زه‌وی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هاووڵاتی کینیا نین سنوردار ده‌کات.