دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له ڕاستیدا ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کان زۆر زیاترن له خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوانیان.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر حه‌مه غه‌ریب باس له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌که‌ی نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق ده‌کات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌و دوو لیسته‌دا هه‌ن وه‌ک ده‌ڵێت ناکۆکی که‌سێتین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:35 خوله‌كه.