که‌مال ڕه‌ئوف ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت پێی وانییه له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا کێشه سیاسیه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و ده‌شڵێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه زیاتر وه‌ک دانیشتنێک ده‌بێت بۆ کارئاسانی یان نزیک بوونه‌وه نه‌ک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.
که‌مال ڕه‌ئوف ده‌ڵێت ئه‌و پێی وانییه له کۆبونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا کێشه‌کان یه‌کلاییبکرێنه‌وه
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان که‌مال ڕه‌ئوف ده‌ڵێت تاکو ئێستا کورد به هه‌موو پێکهاته سیاسیه جیاوازه‌کانیه‌وه له‌سه‌ر به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق کۆکن، به‌ڵام گرفتێک هه‌یه، پارتی و یه‌کێتی ، تاکلایهنیهکیان تیادایه له مامه‌ڵه‌کردنیاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.