ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ش ده‌یان هه‌زار که‌س له وڵاتیانی میسری له مه‌یدانه گشتیه‌کانی شاری قاهیره و شوێنه‌کانی تری میسردا گردبووبوونه‌وه و دروشمی ( بڕۆ بڕۆ ) یان بۆ سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌گوته‌وه.
هاوکات ده‌ستنیشانکردنی عومه‌ر سلێمان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆکی میسر و ئه‌حمه‌د شه‌فیق بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر له نێو هه‌نێک نێوه‌ندی سیاسی میسریدا جۆرێک له نیگه‌رانی هێناوه‌ته ئاراوه.
دکتۆر که‌مال ئهبولمهجد، وه‌زیری پێشوی ڕاگه‌یاندن له میسر ده‌ڵێت ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه ، هه‌ردووکیان که‌سی لهشکریین و بۆیه‌شه نیگه‌رانی هه‌ن چونکه ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ک ئاماژه‌یه‌که که وڵاتی میسر به‌ره‌و سه‌روه‌ختێکی له‌شکری ده‌ڕوات.
دکتۆر ئهبولمهجد ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شه‌قامه‌کانی میسریدا ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت له ئاکامی مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ن ده‌شبێت گوێیان لێبگیرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حمود موسته‌فا کامیل، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ئه‌لئه‌حرار له میسر ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:23 خوله‌که.