وا دیاره رژێمی ئێران هه‌ر وا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌مڕۆ له ئێران هه‌ر که‌سێک دژ به ڕژێم ده‌نگ به‌رزبکاته‌وه په‌تی سێداره‌که بۆی ئاماده کراوه.
کاوه قوره‌یشی ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا سه‌ڵماندویه‌تی که یه‌کێک له دیکتاتۆریه‌کانی ناوچه‌که دایه و زۆر به توندوتیژانه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانیدا هه‌ڵس و که‌وت ده‌کات. قوره‌یشی ده‌شڵێت ئه‌م شه‌پۆله نوێـیه‌ی له سێداره‌دان له ئێران که له سه‌ره‌تای مانگی یه‌که‌وه به تایبه‌تی ده‌ستیپێکردووه، شتێکی زۆر تازه نییه له کۆماری ئیسلامی وه یاخود له‌و سیستمه‌دا، وه ئه‌م کردارانه یان پاشه‌که‌شه به بزوتنه‌وه‌ی بێزاریه‌کان له ئێران ده‌کات وه یاخود ئه‌وه‌یه ئه‌یباته قۆناغێکی تره‌وه.
. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:00 خوله‌كه.