دکتۆر کاوه مه‌حمود ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رچ وتووێژێک له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌کرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقدا بۆ هاوپه‌یمانێتیکردن به مه‌به‌ستی پـێکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی وڵاته‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی وابه‌سته‌یی ئه‌و لایه‌نانه‌یه به ده‌ستوری عێراقه‌وه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کاوه ده‌شڵێت کورده‌کان نایانه‌وێت کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ببێته کێشه‌یه‌کی به‌ستراو به تاکه که‌سه‌وه، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی دکتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ هه‌ولێر بۆ کۆبونه‌وه کردن له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کورددا له هه‌رێمه‌که‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:04 خوله‌كه.