هه‌ڵمه‌تێکی گشتی ده‌ستی پێکردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزای له سێداره‌دانه‌ی له‌سه‌ر خوێندکاری یاسا و چالاکوانی سیڤیل (( حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) هه‌یه ، که کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌و سزایه جێبه‌جێبکات.
ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی ، یه‌کێکه له به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته و ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌رگیز ، نه گوێ به داوا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌دات و نه گوێش به داوای ناوخۆی وڵاته‌که‌ش ده‌دات.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به کورد له ئێران‌دا ، ڕۆژنامه‌وان کرماشانی ده‌ڵێت ته‌واو سیاسه‌تێکی جودایه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی حکومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر پێکهاته‌کانی تری گه‌لی ئێران په‌یڕه‌وی ده‌کات ، وه ده‌شڵێت هۆکاره‌که‌شی ناگه‌ڕێته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا ئۆپزسیۆنێکی چه‌کداری هه‌یه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌تا که‌سێکی وه‌ک ((حه‌بیبوڵا له‌تیفی )) که خوێندکاری یاسا بووه سزای مردنی ده‌سه‌پێنرێته سه‌ر.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌رکوتکردنانه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد ده‌کرێت له ئێران‌دا ، به‌ڵام هێشتاش کورد دژی توند و تیژیه و بانگه‌شه بۆ دیموکراسی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:21 خوله‌که.