ده‌سه‌ڵاتداران له که‌شمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران باڵه‌خانه حکومیـیهکانیان له‌وێ سـووتاند وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حوکمڕانی نیوده‌لهی.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی سینیگاری پایته‌ختی هاوینه‌ی کهشمیریدا بڵاوبوونه‌وه و ده‌سـتیان کرد به گرتنی ڕێـگهوبانهکان و دانانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و گۆڕه‌پانه گشـتیـیه‌کان. قه‌ده‌غه‌کردنه‌که هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرته‌وه.
پـۆلیس وه‌باڵی ئه‌م توندوتیژیانه‌ی خسـته ئه‌سـتۆی ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی جوداخوازانی هه‌رێمه‌که میرواعز عومه‌ر فاروق، به‌ڵام میرواعز ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.