ده‌سه‌ڵاتداران له که‌شمیری ژێر کۆنتڕۆڵی هیندسـتاندا هه‌روا دێت و ئۆپه‌راسیۆنه فریاگوزاریـیهکانیان زیاد ده‌که‌ن پاش ئه‌و لافاوه‌ی بووه مایه‌ی مردنی به لایه‌نی که‌م 130 که‌س و برینداربوونی سه‌دان که‌سی تر.
ده‌سته و تاقمه فریاگوزاریـیه‌کان ڕووبه‌ڕووی قوڕ و لیتاوێـکی قورس و بارانێـکی زۆر ده‌بنه‌وه له ناوچه‌ی لاداخ هاوکاتی ئه‌و هه‌وڵه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌یان خه‌ڵـک ده‌یده‌ن که بڕوا وایه هێشـتاش هه‌ر بێ سه‌روشوێنن.
ئه‌و بارانه‌ی له زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و لافاوه گه‌وره‌یه له ده‌مێـکدا دانیشـتووانی هیمه‌لایا له خه‌ودابوون. باڵه‌خانه‌کان و خانووبه‌ره‌کان داڕماون و وزه‌ی ئه‌لیکتریک و هێڵه‌کانی ته‌له‌فونیش له کارکه‌وتوون.