هێڕشه‌کانی له‌شکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران و له‌شکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل و سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، بێجگه له‌وه‌ی که باس ده‌کرێت به هائاهه‌نگی هه‌ردو وڵاتدایه، به‌ڵام له کاتێکیشدا دێن له لایه‌ک ساڵیادی فه‌رمانی خومه‌ێنی یه بۆ هێڕش بردنه سه‌ر کوردستان و له لایه‌کی تره‌وه ساڵیادی دامه‌زراندی پارتی کارگه‌رانی کوردستانه که هه‌ردو ئه‌م دوو ڕۆژه له ڕۆژژمێری کوردی‌دا گرنیه‌کی زۆریان پێ ده‌درێت. ئایا هێڕشه‌کان له رووی کاتیه‌وه هیچ په‌ێوه‌ندیان به‌و ڕۆژانه‌وه هه‌یه؟
کاروان ساڵح ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی کوردستان سه‌ر به فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێم وایه ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر ڕێز له هیچ بۆنه‌یه‌ک نه‌گرێ بوایه ڕێز له مانگی ره‌مه‌زان بگرێ که له مانگی ره‌مه‌زان هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵکێکی موسڵمانن و به ڕۆژو ده‌بن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌مو دیهاتی و گوندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئێستاکه ئاواره‌ن و له ژێر ده‌وار وکه‌پر و سێبه‌ری داره‌کان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان ده‌شڵێت گه‌لی کوردستانی عێراق له زاخوه‌وه تا خانه‌قین هه‌ر هه‌مومان دڵگرانین له‌وه‌ی هه‌رێمی ئێمه که‌وتوه‌ته به‌ر دڕنده‌ترین شاڵاوی کوشتن و بڕین و ئاواره‌کردن و سوتانی ڕه‌ز و باخ و ماڵی و بێ ده‌نگ بونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و قه‌ێرانه گه‌وره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:06 خوله‌که.