خۆپیشاندانه‌کانی وڵاتی تونس که که‌متر له مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد وه‌ک ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ڕژێمه‌که‌ی (زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی) بوونه مایه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆکی پێشوی تونس له وڵاته‌که.
که‌مال بن یونس ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی (السیاسه الدولیه) له تونس ده‌ڵێت ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆکایه‌تی کاتیی تونس که ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا ، ده‌ستی کردووه به دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆن و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی له ناو و له ده‌ره‌وه‌ی تونس جم و جۆڵ و چالاکییان هه‌یه.
ڕۆژنامه‌وان بن یونس ده‌ڵێت ئه‌م حکومه‌ته کاتیه‌ی ئێستای وڵاته‌که‌ی ته‌نها ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی ئه‌م قۆناغی گواستنه‌وه‌یه‌ی له ئه‌ستۆیه و هه‌روه‌ها ئاماده‌کارییه‌کانیش بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا تا حکومه‌تی نوێ بهرپرسێتیهکان له ئه‌ستۆ بگرێت.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له تونس ده‌شڵێت یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌ی ، لێپێچینه‌وه‌یه له به‌دڕه‌فتاری و گه‌نده‌ڵیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی ، به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئه‌زمونه‌کانی پێش‌و وای لێده‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌و لێپێچینه‌وانه گه‌ش بین نه‌بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ که‌مال بن یونس ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:36 خوله‌که.