کۆمەڵێک چەکدار هێرش دەکەنە سەر ناوەندێکی تەندروستی لە ئەفغانستان

سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان وتی کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر ناوەندێکی تەندروستی سەر بە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە بەشی ڕۆژئاوای کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە.

سەرچاوەکە بە ڕۆیتەرزی وت " نەخۆشخانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕووبەڕووی هێرش بۆتەوە." ئاماژەشی بەوەدا هێزەکانی ئاسایش کار لەسەر بەپەرچدانەوەی هێرشەکە دەکەن و پێدەچێت جێگری وەزیری تەندروستی لەو کاتەدا سەردانی ناوەندەکەی کردبێت.

بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان هێرشکردنە سەر یەکێک لە نەخۆشخانەکان پشتڕاست دەکاتەوە.

هێشتا ڕوون نیە چی لایەنێک لە پشت ئەو هێرشەوەیە و دیاریش نیا زیانی گیانی هەیە یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز