تا ئێستا زیاتر له دووسه‌د هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی له نزیک دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ناوچه‌ی فۆکۆشیما له ژاپۆن ده‌ژیان ، دوورخراونه‌ته‌وه تا له کاریگه‌ریه ته‌ندروستیه‌کانی تیشک دانه‌وه‌ی مه‌تریاڵه‌کانی ئه‌و دامه‌زراوه ناوکیانه پارێزراو بن.
نیوهڕانی ڕۆژی دووشه‌مه وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه ، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر له یه‌که‌ی ژماره سێی کارگه‌ی ناووکی فۆکۆشیما ڕوویداوه و بێ له‌وه‌ش کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆنی له لێدوانه‌کانیاندا بۆ میدیای ژاپۆنی باسیان له‌وه‌ش کردووه ، سیسته‌می یه‌که‌ی دووی هه‌مان دامه‌زراوی ناووکی تێک چووه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و نیگه‌رانیه‌کانی زیاد کردووه که ده‌شێت ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تریش له‌و دامه‌زراوه ناووکیهدا ڕووبدات.
جێفری بێر ، یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی نێوه‌ندی دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ژینگه ، که ئێستا له ژاپۆنه ، به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ژماره‌یه‌کی فه‌رمیانه نییه بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ژاپۆن و ئه‌و سونامیهی بهسوای خۆیدا هێنای.
جێفری ده‌ڵێت زیانی گیانی به هه‌زارانه و ده‌شێت ژماره‌ی قوربانیان له ده‌هه‌زار که‌س تێپه‌ڕ بکات، وه‌ک ده‌ڵێت ته‌نها ڕۆژی دووشه‌ممه زیاتر له دوو هه‌زار که‌سیان له‌ر گوندێکدا دۆزیوه‌ته‌وه که مردوون.
وه‌ک جێفری بێر ده‌ڵێت سه‌ختیه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته سروشتیه‌ی به‌سه‌ر ژاپۆندا هاتووه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه که له ئێستادا ده‌بینرێن ، به‌ڵکو ڕۆژانی داهاتوو بۆ وڵاته‌که سه‌خت تر ده‌بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ جێفری بێر ، له نێوه‌ندی دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ژینگه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:05 خوله‌که.