سه‌ره‌ک وه‌زیری ژاپـۆن ناوتۆ کان داوای یه‌کڕیزی له گه‌لی ژاپـۆن کرد هه‌تا زاڵ بن به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین کاره‌سـات که دووچاری وڵاته‌که بووه له‌وه‌تای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی کۆتایی پـێهاتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا، به‌ڕێز کان هۆشـداری دا که‌وا به‌رنامه‌ی بڕینی ئه‌لیکتریک له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیانه‌کانی ناو دوو ڕیاکته‌ری ناو‌کی مه‌زه‌نده بکه‌ن. گوتیشی پاشه ڕۆژی ژاپـۆن به قوربانیدانی گه‌لی ژاپـۆنه‌وه به‌نده بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌که.
ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی و سونامیـیه‌که‌ی ئاکامی به‌رده‌وام له زیادبووندایه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان به ته‌نیا له هه‌رێمی میاگی ڕه‌نگه له 10 هه‌زار که‌س زیاتر بێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کیۆدۆ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌تا ئێسـتا ژماره‌ی قوربانیان و که‌سـانی بێ سه‌روشوێن له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که 2 هه‌زار که‌سه. پـۆلیس ده‌ڵێت زیاتر له 215 هه‌زار که‌س ناچار بوون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن.