کارگێڕان له‌و کارگه ناوکیه‌ی ژاپۆن که به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه زیانی لێکه‌وتووه ده‌ڵێن ئه‌و ئاوه‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆری تیشکدانه‌وه‌ی تیادایه بۆ یه‌که‌م جار بینرایه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌کانی ڕیاکته‌ره ناووکیهکهدا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ته‌نها چه‌ند کاژمێرێک پاش قسه‌کانی یوکیۆ ئیدانۆ وه‌زیری کابینه‌ی حکومه‌تی ژاپۆن هات که گوتبوی پێده‌چێت ئاوه‌که‌ی ڕیاکته‌ری یه‌که‌ی ژماره 2 په‌یوه‌ندی هه‌بێت به توانه‌وه‌ی لوله ناوکیهکانهوه. وه گوتوشیه‌تی ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کی ڕێگه گرتنه له ئاوی پیس بوو به تیشکه‌کان له‌وه‌ی تێکه‌ڵ بێت به سیسته‌می ئاوی ژێر زه‌وی.
ئه‌م ئاشکرا بوونه‌ش دواترین شکسته بۆ ئه‌و ده‌سته و تاقمانه‌ی له هه‌وڵی بێ ووچاندان بۆ چاکردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌کانی ساردکردنه‌وه‌ی کارگه‌که ، له‌وه‌تای ڕایانگه‌یاند به‌هۆی بومه‌له‌رزه و سونامیه وێرانکارهکهوه تێکشکاون.
زیاتر له 10800 که‌س پـشـتڕاست کراوه‌ته‌وه که مردوون له‌وه‌تای بومه‌له‌رزه‌که له ژاپۆنی دا و هه‌روه‌هاش 16600 که‌سیش بێ سه‌روشوێنن به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی NHK ی نیشتیمانی.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌دا هاتووه 193000 که‌سیش له ئێستادا له شوێنه تایبه‌ته‌کانی داڵده‌داندا ده‌ژین ، ئه‌م ژماره‌یه که‌م بۆته‌وه چونکه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا 300000 که‌س له‌و نێوه‌ندانه‌دا ده‌ژیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیدانۆ گوتویه‌تی هه‌ندێک له دانیشتوان خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌و 20 کیلۆمه‌تره‌ی چوار ده‌وری کارگه‌ی ناووکی فۆکۆشیما و به ناوچه‌ی چۆڵکردن دانراوه.
یوکیۆ ئیدانۆ ده‌شڵێت حکومه‌ت هیواداره بتوانێت هه‌ندێک له‌وانه‌ی ناوچه‌که‌یان چۆڵکردووه بتوانن سه‌ردانی ماڵه‌کانیان بکه‌ن بۆ ماوه‌یه‌کی سنوردار ، که‌ره‌سته و که‌لو په‌لی پێویستی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه.
ئاستی تیشکدانه‌وه‌کان له ئاوی ناو کارگه‌ی ژماره دوو به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار به‌رزه و ئیدانۆ ده‌ڵێت پێده‌چێت ئه‌و ئاوه له ناو به‌شی فشاری کارگه‌که‌وه بێت .