مەترسی کەوتنەوەی بومەلەرزەیەکی گەورە لە ژاپۆن دروست دەبێت

بەرپرسانی ژاپۆن داوایان لە خەڵکەکە کرد خۆیان بە دووربگرن لە شت کڕین لە ترسدا لە کاتێکدا کە خەڵکەکە دەترسن لە ئەگەری ڕووداونی بومەلەرزەیەکی گەورە و ئەوەش خواستەکانی لەسەر کڕینی پێداویستی ڕۆژانەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

لە یەکەم ئاگادارکردنەوەیدا، دەزگای کەش و هەوای ژاپۆن وتی ڕەنگە بومەلەرزەیەکی دیکەی گەورە ڕووبدات دوای بومەلەرزەکەی ڕۆژی پێنجشەممە کە بە گوڕی 7.1 پلە لە باشووری ژاپۆنیدا و بووە هۆی بریندار بوونی 14 کەس.

ڕۆژی شەممە لە سوپەرمارکێتێک لە تۆکیۆ، کەمی هەبووە لە هەندێک پێداویستی دیاریکراودا، ئەوەش بەهۆی " ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانەوە سەبارەت بە بومەلەرزە."

ڕۆژی شەممە ماڵپەڕی بازرگانی ئەلیکترۆنی ڕاکوتینی ژاپۆنی ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک لە پێداویستییەکانی وەکو خۆراکی هەڵگیراو و بوتڵی ئاو زۆرترین فرۆشییان هەبووە.

لە تۆکیۆ هەندێک لە دانیشتوان ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەکە.

کارمەندێکی باڕێک وتی بەهۆی ترس و نیگەرانییەکانی ڕۆژی پێنجشەممەوە ئاوی لەڕێی ئۆنلاینەوە کڕیوە.

وتی " من زۆر نیگەرانم."

وتی " ئەو باڕەی من کاری لێدەکەم لە ژێر زەویدایە، لەبەرئەوە ئەگەر لە ناکاو بومەلەرزە ڕووبدات ئەوا ناتوانین دەرباز ببین. لەبەرئەوە هەوڵمداوە بزانم باشترین ڕێگە بۆ چوونە دەرەوە چییە."

کارمەندی کۆمپانیایەک میکا ناکاگاوا بە فرانس پرێسی وت " بێگومان نیگەرانم، بەڵام زۆر بیرکردنەوە لەوە هیچ سوودێکی نیە. ئەگەر ڕووبدات ڕوودەدات."

ژاپۆن بەهۆی ئەوەی کە لەسەر چوار پلێتی تێکتۆنی سەرەکییە، ساڵانە 1500 بومەلەرزەی تێدا ڕوودەدات، زۆربەیان بومەلەرزەی بچووکن.

لە یەکی مانگی یەکدا، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.6 لە نیمچە دوورگەی نۆتۆیدا لەسەر کەناری دەریای ژاپۆن، لانیکەم 318 کەس گیانییان لە دەستدا و شەقام و بیناکانی وێرانکرد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس