ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپـۆن لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوێـکی هاتووچۆ ده‌که‌ن که ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین زیانی مادی لێکه‌وتبێته‌وه به به‌راورد به‌و ژماره‌ی ئۆتۆمبیلانه‌ی به یهکیانداداوه له مێژوودا.
پـۆلیس ده‌ڵێت 14 ئۆتۆمبیلی گرانبه‌ها له‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی باشوری ڕۆژئاوای ژاپـۆندا به یهکیانداوه له‌سه‌ر ئه‌و شـاڕێگایهی به‌ره‌و هیرۆشیما ده‌چێت. ئه‌و شۆفێره‌ی بووه‌ته مایه‌ی ڕووداوه‌که به‌هۆی بارانبارینه‌وه کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر ئۆتۆمیله‌که‌ی نه‌ماوه و وه‌رگه‌ڕاوه و پاشـان ئه‌وانی دیکه‌ش به دوایـدا خۆیان به یه‌ک و ئه‌ملاولای ڕێگه‌که کێشـاوه.
له ڕووداوه‌که 8 ئۆتۆمبیلی فێراڕی و 3 مارسیدس و لهمبهرگینیـیهک و 2 تۆیۆتا تێـکشـکاون. 10 شۆفێریش بۆ نه‌خۆشـخانه براون، به‌ڵام که‌سیان زیانی گیانی گه‌ره‌ی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
به‌پـێی شـاره‌زایان مه‌زه‌نده ده‌کرێت ئه‌م ڕووداوه نزیکه‌ی 4 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی بیمه بکه‌وێت.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌زانراوه چۆن له یه‌ک کاتدا ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبیله گرانبه‌هایه له‌و ڕێـگایهدا بوون.