کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆن ده‌ڵێن ڕیاکته‌ری سه‌ره‌کی له به‌شی سێیه‌می سازگه‌ی ناو‌کی په‌ککه‌وتووی فوکوشیما له‌وانه‌یه زیانی پێگه‌یشتبێت له ئاکامی بومه‌له‌رزه و سونامییه‌که‌ی 11 ی ئه‌م مانگه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که کاربه‌ده‌ستان تاووتوێی ئه‌وه ده‌که‌ن ئایه زیانی زیاتر له‌وه‌ێ که پێشبینی کراوه به سازگهکه گه‌یشتووه یان نا.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ناو‌کی و سه‌لامه‌تی ئه‌م پیشه‌سازییه، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له میانه‌ی کۆنفراسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا دا.
شایانی باسه ئه‌گه‌ر زیان به‌و ڕیاکته‌ره که‌وتبێت ئه‌وا بۆی هه‌یه تیشکی ناو‌کی زیاتر به ناوچه‌که‌دا بڵاوبێته‌وه.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا وه‌زیری کابینه‌تی ژاپۆن ڕایگه‌یاند 2 کارمه‌ند تیشکێکی زۆر لێیداون له کاتێکدا کاریان له‌سه‌ر چاککردنه‌وه‌ی سیسته‌می ساردکردنه‌وه‌ی کارگه‌ی فوکوشیما ده‌کرد که به مه‌ترسیدارترین گارگه داده‌نرێت له ئه‌نجامدا پێیان سوتابوو و براون بۆ نه‌خۆشخانه.
هاوکات ئاژانسی پۆلیسی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند ژماره‌ی قوربانییه‌کان به‌هۆی بومه‌له‌رزه بههێزهکهو سونامییه‌که‌ی ئاکامی له 10 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیوه‌و زیاتر له 17500 که‌سیش بێسه‌روشوێنن و 300 هه‌زار که‌سیش له په‌ناگای کاتی‌دا ده‌ژین.