ئه‌وه‌ی باوه له جه‌ژن و بۆنه تایبه‌تیه‌کاندا هه‌میشه حکومه‌تان جۆره به‌خشین و فه‌رمانێک له باره‌ی زیندانیانه‌وه ده‌ر ده‌که‌ن، ئێستاکه که سه‌دان زیندانی کورد له به‌ندیخانه‌کانی ئیران‌دا چاوه‌ڕوانی جۆره‌ها بڕیار ده‌که‌ن، ئایا له‌و باره‌یه‌وه هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کی دڵخۆشکه‌رانه ده‌کرێت.
سامان ره‌سوڵپور ڕۆژنامه نووس وچالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌ڵێت له ڕاستیدا نه‌ک هه‌ر چاوه‌ڕوان ناکرێت به‌ڵکو له کاتی پشووه‌کانیشدا حکومه‌ت وه‌کو ئههرومیکی فیشار بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ و ئه‌مساڵ فیشاره‌کان زۆرتر و تایبه‌ت و سهنگیرتر بوونه. ره‌سوڵپور له باره‌ی فه‌رمانی چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر کاوه کرماشانی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان ده‌ڵێت هیچ خاڵێکی ڕه‌ش له په‌روه‌نده‌ی کاری و چالاکیه‌کانی کاوه‌ی کرماشانیدا نابینرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:51 خوله‌كه.