کۆمه‌لێک له ڕۆژنامه‌نووسان، روناکبیران و چالاکانی کاروباری سیڤیل و رامیاری، له فه‌یس بوکدا ژورێکیان ئاوه‌دان کردووه بۆ دیالۆگ سه‌باره‌ت به باری ئێستای کوردستانی باشور. ڕۆژنامه‌نووس جه‌ماڵ نه‌جاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت فه‌یس بوک ئه‌توانی ڕۆڵێکی گرنگی هه‌بێت له گۆرانکاریه‌کاندا و یه‌کێک له هه‌ره ئه‌و مه‌ڵپه‌ره گرنگانهدایه که ده‌توانێ په‌یوه‌ندی به هه‌موو چین و توێژی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه بکات و هه‌موومان له ده‌وره‌ی یه‌ک کۆبکاته‌وه. نه‌جاری ده‌شڵێت ئێمه ئه‌مانه‌وێ له‌م ڕێگایه‌وه جۆره فشارێک له‌سه‌ر لایه‌نه‌کان دروست بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رن بۆ دیالۆگ و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:11خوله‌كه.