به پێ ڕاپۆرتی ساڵ 2011 freedom of Press ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له ئێران تا دێت به‌ره‌و دواوه ده‌چێت. ڕۆژنامه نووس جه‌مال نه‌جاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له پاش هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی ئیران ڕه‌وشی ڕۆژنامه گه‌ری له ئێران به ڕه‌وشێکی ئاڵۆز و ناله‌بار تێده‌په‌رێت وه پاش هاتنه سه‌ر کاری ئامه‌دی نه‌ژاد وه‌کو سه‌رۆک کۆماری ئیران به قوناغێکی زۆر ناله‌بارتر له جاران تێپه‌ڕیوه وه ده‌یان ڕۆژنامه نووس و ده‌یان چالاکی له بواری ڕۆژنامه گه‌ری خراونه‌ته ناو به‌ندیخانه‌کان و گوشارێکی یه‌کجار زۆریان له‌سه‌ره. نه‌جاری ده‌شڵێت به داخه‌وه شتێک به ناوی ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ له ئێران بۆنی نییه.
جه‌مال نه‌جاری: هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌کان له سه‌ر ڕۆژنامه نووسان له ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه.
Jamal Najari